ئەو کاتەی ئەمریکا هاوپەیمانانی دەکاتە قوربانی

بە پێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە ٤ی ژوئەنی ڕابردوو، کوردەکان دەبێ لە مەنبەج بچنە دەرێ هەتا باوەر بێنن بە بێ دەسکەوت بوونی متمانە و پشت‌بەستنیان بە واشنتۆن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فەرزاد فەرهادی: لەم دواییەدا مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئەمریکا بۆ چەک داماڵینی هێزەکانی یەپەگە ڕێککەوتوون. ناوبراو لە ئەنقەرە بە هەواڵنێرانی وت: ئەو گڕووپە پاش دەرچوون لە شاری مەنبوج چەکەکانیان ڕادەست دەکەنەوە. وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: ئەو بڕیارە بەشێکە لە پلانی نەخشەڕیی هاوبەش کە رۆژی دووشەممە ٤ی ژوئەن (١٤ی جۆزەردان) لە دانوستان لە گەڵ مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگری لە سەر کراوە. ئەو پلانە بەمزووانە جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەی ٦ مانگدا بە ئەنجامی کۆتایی خۆی دەگات.

بەوجۆرەی کە ئانادۆلو بڵاوی کردۆتەوە، ئەو پلانە لە ٣ وۆناغ پێکدێت کە بریتین لە:

۱- یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ماوەی ٣٠ رۆژدا شاری مەنبەج بە جێ دێڵن.

۲- تورکیا و ئەمریکا ئەو شارە بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ بە هاوبەشی ئیدارە دەکەن.

۳- ئیدارەی خۆجێی شار دوو مانگ پاش ڕێککەوتنەکە پێک دەهێنرێت.

بە وتەی بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکە ٩٠ رۆژ درێژە دەخایێنێت و ئیدارەی شار ڕادەستی ئەنجومەنی خۆجێی دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو پلانە تورکمان و عەرەبەکانی سەر بە ئەنقەرە لە بری گرووپە کوردییەکان لە مەنبەج و ناوچەکانی هاوێری جێگر دەکرێن. هەڵبەت ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا نیشان دەدات کە دەبێ سەرنجی زیاتر بدرێتە دۆخەکە. ئەوەی کە چاوش ئۆغڵۆ ڕایگەیاندووە کە نەخشەڕێی مەنبەج لە ناوچەکانی دیکەی سووریاشدا جێبەجێ دەکرێت، نیشان دەدا کە ئەنقەرە بە دوای دەست هەڵگرتن لە ناوچە سنووری و مەوداییەکانی تورکیا و سووریا بە مەبەستی پێشگری لە هێرشی شیمانەیی کوردەکانی سووریا بۆ سەر تورکیا نییە.

بە پێی پلانی ئامادە کراوە بۆ ئەو ناوچەیە و تورکمانی و عەرەبی کردنەوەیان، دوور نییە کە کوردە ناپەیوەندەکان بە پەکەکەش بتوانن بەشداری ئیدارەی مەنبەج بن. یەکینەکانی پاڵپشتیی جەماوەری کوردی-ش دەبێ بچنە ناو سووریاوە و لە سنوورەکان دوور خرێنەوە. واتە ئەو پلانە بە جۆرێک هەوڵێکە بۆ سازدانی هەژمۆنیی تورکیا بە سەر ناوچەگەلی نەریتیی کوردەکان و وەدەرنانی دانیشتووانی کورد لەو ناوچانە.  

تەواو ئاشکرایە کە جێبەجێ کردنی پلانێکی لەو چەشنە بە بێ پاڵپشتیی ئەمریکا نامومکینە و پێدەچێت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕێوشوێنێکی سیاسیی نوێی بۆ پاڵپشتی نەکردن لە کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین گرتبێتە بەر. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە شەڕی دژی داعش ڕۆڵێکی کارامەی گیرا، بەڵام دوای تێکشکانی تیرۆریستان، چیتر ئەمریکا پێویستی پێ نەما و چارەنووسیانی سپاردۆتە دەست ئەمریکا.

بە ئاوردانەوە لەو هەلومەرجە، مەحاڵە کوردەکان لەو ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا و ئەمریکادا جێگە و پێگەیەکیان هەبێت. زۆر گەمژانەیە ئەگەر کەسێک بڕوا بکات کە تورکیا رێگە بە دوژمنانی نەریتیی خۆی دەدات کە بە سەر کێڵگە نەوتییەکانی رۆژهەڵاتی سووریادا زاڵ بن.

ئەمریکاییەکان بە دوای پێکهێنانی سوپای سووریای نوێن کە جێگرەوەی کوردەکان لە رۆژهەلاتی سووریا بێت، بۆ ئەوەی ئەو گرووپە لە گەڵ گرووپی سوپای ئازادی سووریا بچنە ژێر ڕكێف و کۆنتڕۆڵی تورکیا.

بەڵام هۆی گۆڕانی هەڵوێستی واشنتۆن هەمبەر بە کوردەکان چیە؟ ئەوە دەرەوەستی بە ئامادەیی تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پاتریوتی ئەمریکاوە هەیە. ئامانجی بنەڕەتیی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو کارشکێنی لە تۆکمەی هاوکاریی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە رۆژهەڵاتی ناڤین بووە، بە تایبەت پاش ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ ڕووسی لە لایەن ئەنقەرەوە ناڕەزایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە دواوە بوو.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنجامدانی مەزادەکاندا بە نێوبانگە و توانیەویەتی سەرنجی واشنتۆن کە بە دوایکەمکردنەوەی پێگەی مسکۆ لە رۆژهەڵاتی ناڤینە، بۆ لای خۆی ڕاکێشێت و کوردەکان بکاتە دۆڕاوی ئەو مامەڵەیەی نێوان ئەمریکا و تورکیا. کوردەکان لە بەرامبەر تورکیادا بە تەنیا ماونەتەوە، چونکە ئەمریکا پابەند نەبووە بە بەڵینەکانی خۆی سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی کوردەکان و ئەنقەرە لە هەلی ڕێککەوتن لە گەڵ ڕووسیا بەهرە دەبات و ئەگەر ئەگەر کوردەکان مەنبەج و ناوچەکانی دیکە بە جێ بێڵن، تورکیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمریکا دەکڕێت و لە هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکانی لە گەڵ ڕووسیا پەشیمان نابێتەوە.

بە گشتی پێدەچێت ئامادەبوونی سەربازیی کوردەکان لە ناوچە رۆژئاواییەکانی فورات پاش ڕێککەوتن لەبارەی مەنەبج و پاش دۆراندنی عەفرین ڕوو لە کۆتایی بێت. تورکیا جموجۆڵەکانی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە پێگەی کوردەکان لە باکووری سووریادا بە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە قەڵغانی فورات لە ٢٠١٦ەوە دەست پێکرد و پاشان بە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چڵی زەیتوون کوردەکانی لە عەفرین وەدەر نا، بۆ ئەوەی کۆتایی بێنیت بە خەونی هەرێمێکی کوردی لە باکووری سووریا.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا هێشتا زاڵن بە سەر رۆژهەڵاتی فورات کە خاوەن سەرچاوەگەلی مڵی، کشتوکاڵی و نەوتییە و ئەو هێزانە زۆربەی بەشەکانی پارێزگای ڕەقە و هاوێری دیرەزور، باکووری ڕووباری فورات، پاریزگای حەسەکە، هاوێری باکووڕی رۆژهەڵاتی حەلەب لە رۆژهەلاتی ڕووباری فورات و گوندە باشوورییەکانی ڕووباری فورات لە تەبقا لە رۆژئاوا تا شاری ڕەقە لە رۆژهەڵات لە دەکاتە ڕووبەرێکی زیاتر لە ٦٠ هەزار کیلۆمەتری لە کۆنتڕۆڵ دایە.

تورکیا هیچکات نکۆڵی لە پاککردنەوەی باکووری سووریا لە هێزە کوردییەکان نەکردووە، بۆ ئەوەی زاڵ بێت بە سەر هەر جۆرە هەوڵێک لە پێناو دامەزراندنی ناوچەی کوردی کە کوردەکانی تورکیاش بۆ هەوڵی هاوشێوە هان دەدات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە شایەدی ناڕەایەتیی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کوردەکان لەوێ ئامادەن، لە رێگەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەوەین.

ئەمریکا بە ڕێککەوتنی مەنبەج نیشانی دا کە تورکیا بەلاوە لە کوردەکان پێ گرینگترە و بەو ڕێککەوتنە کوردەکان لە ناوچە عەرەب نشینەکانی سووریا و سنوورەکانی سووریا لە تورکیا دوور دەخرێنەوە کە پێکهاتووە لە هێڵێکی سنووڕیی گرینگی وەک کۆبانی لە رۆژئاوا و تەل ئەبیز و سەریکانی و قامیشلۆ کە لە خاڵی بەرامبەری شاری نەسیبینی تورکیادا هەڵکەوتوون. بە بڕوای هەندێک لە چاودێران مومکینە کە تورکیا بۆ جارێکی دیکە لە سوپای ئازادی سووریا بۆ زاڵبوون بە سەر ناوچەی گرینگ و ستراتژیی رۆژهەڵاتی فورات بەهرە ببات.

بۆچوونی کارناسان

بەکر ئاتاجان شرۆڤەکاری تورک لەبارەیەوە بە "سەباح"ی وتووە: واشنتۆن دەست لە کوردەکان هەڵناگرێت و هەروەها ناتوانێ پشت لە تورکیا بکات. ئەمریکا دەترسێت کە تورکیا لە دەست بدات، هەر بۆیە دەبێ پابەندی ڕێککەوتنگەلێک و لەوان ڕێککەوتنی مەنبەج بێت. ڕێککەوتنی مەنبەج زیاتر لە ئەنقەرە لە بەرژەوەندیی واشنتۆنە، چونکە ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت بەو مانایە دەبێت کە ئەمریکا تورکیا لە باوەشی ڕووسیا دەستێنێتەوە و هەر بۆیە ئەو ڕێککەوتنە سەرەتا لە بەرژەوەندیی ئەمریکایە نەک تورکیا. ڕاستە کە لە یەکم ڕوانیندا تورکیا بە ئاواتەکانی خۆی گەیشتووە، بەڵام لە گوشەنیگای ستراتژیکی و تاکتیکییەوە، ئەوە سیاسەتی نەرمی ئەمریکایە کە لەو ڕێککەوتنەدا بردوویەتییەوە.ئەمریکا شتی داوە و شتگەلێکی زیاتریشی دەوێ و تورکیا ئاگاداری ئەوەی بە دەستی هێناوە و دەیهێنێت، هەیە. لەو ڕووەوە دەبێ لە رۆژانی داهاتوودا شایەدی ناکۆکیگەلی نوێ لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا بین.

رۆسڵان تراد شرۆڤەکاری گۆڤاری دی رێی میلیتاری بە "الجزیره"ی ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی نێوا تورکیا و ئەمریکا بۆ دەرچوونی هێزە کوردەکان لە مەنبەج هاوکێشەیەکی سیاسییە کە لە بەرامبەر قبووڵ کردنی داخوازییەکانی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە، ئەنقەرەش لە بابەتی سووریا و پرسەکانی دیکەدا هاوکاریی زیاتری واشنتۆن دەکات. شاری مەنبەج وەک پردێک بۆ گرێ دانەوەی کانتۆنگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە سووریادا وێنا دەکرێت و هەروەها ئەو شارە ڕێخۆشکەرە بۆ بەرهەڵستکارانی سووری هەتا بە سەر ڕووباری فورات و ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی سووریادا زاڵ بن.

حائێد حائێد شرۆڤەکاری سووریی پرسی سووریاش بە "الجزیره"ی وت" وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە ڕوون نییە؛ راستە کە ئەمریکا و تورکیا لە سەر نەخشەڕێی مەنبەج ڕێککەوتوون، بەڵام سەبارەت بە وردەکارییەکانی یەکلا نەبوونەتەوە.

بەڵام بیر هێنانەوەی چەند خاڵ لەبارەی ڕێککەوتنی مەنبەج پێویستە؛ نابڕوایی و نامتمانەیی تورکیا بە بەڵێنەکانی ئەمریکا، سەرەڕای ڕادەست کرانی مەنبەج بە تورکیا دەبێتە هۆی درێژەدانی تورکیا بە پلانی سەرکوتگەرانەی بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی چەکدارانەی کوردەکان لە باکووڕی سووریادا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ڕادەست کردنی مەنبەج بە توکیا دەبێتە هۆی سیاسەتی واقیع لە ناوچەدا.   

ئەوی لە بارەی ڕێککەوتنی مەنبەج جێی سەرنجە ئەوەیە کە هەر دوولا (ئەمریکا و تورکیا) هەوڵ دەدەن گوڵ لە لایەنی بەرامبەر بدەن و بەهرەی خۆیان لەو ڕێککەوتنە ببەن، هەر بۆیە ناکرێت ئاماژە بە دەسکەوتێکی تایبەتی لەو نێواندا بکەین و ئەو پەیوەندییە تووشی ئاڵۆزییەکی تایبەتی هاتووە. لێرەدا چەند پرسیار دێتە ئاراوە؛ کێ کوردەکان لە رۆژهەڵاتی فورات چەک دەکات؟ ئایا تورکیا ئامادەیە سەر بۆ ناتۆ دانەوێنێت و خۆ لە ڕووسیا بە دوور بگرێت؟ ئایا تورکیا تەنیا بە مەنبەج دادەکەوێت؟ واشنتۆن یەکینەکانی پاراستنی گەل دەباتە ڕیزی تیرۆرەوە؟

News Code 19594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =