به ڕاپۆرتی ئاژانیس مێهر له ئه‌لنه‌شره، زیا ئه‌سه‌دی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سیاسی سه‌رۆکی سه‌درییه‌کانی عێراق له کاردانه‌وه به ئاگرگرتنی سه‌ندووقی ده‌نگه‌کان وتی: ئه‌م ڕووداوه هه‌ڵێکه بۆ به ئامانج گرتنی ده‌نگی هه‌ژاران و سته‌ملێکراوه‌کانی عێراق.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌ر که‌س به ئه‌نقه‌ست ئه‌م کاره‌ی کردووه ئامانجی ئه‌وه بووه که هه‌ڵبژاردن پووچه‌ڵ بکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی گرتنی ده‌نگی هه‌ژاران و خه‌ڵکی سته‌ملێکراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه حه‌سه‌ن تۆران، جێگری به‌ره‌ی تورکمانی عێراق داوای کرد تاکوو چاودێڕی له ده‌نگه‌کانی که‌رکووک بکرێت و ڕێکاری ئه‌منی زیاتر له که‌رکووک بگیردرێته به‌ر.
هاوکات سه‌عد کاکایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق وتی: ئه‌و شته‌ی له ناوچه‌ی ڕه‌سافه ڕووی دا وه‌ک جه‌نایه‌تێکی ترسناک وایه و ده‌وڵه‌ت ده‌بێت هه‌رچی زووتره هه‌موو ڕێکاره‌کان بگرێته به‌ر.
ئه‌و زیادی کرد: تاکوو ئێسته ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانین. بڕیاری پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوای ئه‌م کاره له ده‌ستی ئه‌نجومه‌ن نییه به‌ڵکو دادگای باڵای عێراق ده‌بێت بڕیار بدات، بڕیار دوای ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه که ئاستی زیانه‌کان ڕوون ببێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سهلهیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که سووتاندنی سه‌ندووقی ده‌نگه‌کان به ئه‌نقه‌ست بووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م جه‌نایه‌ته به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام بووه و پێشتر پیلانی بۆ داڕژاوه و به ئامانجی نه‌هێنی مانه‌وه‌ی ساخته‌کارییه‌کان ئه‌نجام بووه.
شایانی باسه که دوێنێ ئێواره، جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منیه‌تی پارێزگای به‌غدا ڕایگه‌یاند که هوماری سه‌ندووقی ده‌نگه‌کان ئاگری گرتووه و زۆربه‌ی سه‌ندووقه‌کان سووتاوه.
محه‌مه‌د ڕه‌بیعی، جێگری سه‌رۆکی لێژنه‌که‌ش له‌مباره‌وه وتی: ئاگر له پایته‌ختی عێراق که‌وتووه‌ته‌وه، ههنبانهکان سووتاوه. ئه‌م ههنبانانه له لایه‌ن لێژنه‌ی وه‌زاره‌تی بازه‌رگانییه‌وه به‌کرێ گیرابوو تاکوو سه‌ندووقی ده‌نگه‌کانی تێدا ڕابگیردرێت، ئه‌م هوماره له ژێر چاودێڕی ئه‌منی زۆردا بوو، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان ئاگریان گرتووه.
Your Comment