به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا جه‌ختی کرد که ڕۆژئاواییه‌کان ناتوانن چاره‌نووس بۆ خه‌ڵکی سووریا دیاری بکه‌ن.
ئه‌و له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی میل ئای ساندی وتی: ڕۆژئاواییه‌کان له‌و پێگه‌یه‌دا نین که بڵێن چ که‌سێک ده‌بێت له سه‌ر کار بێت و کێ نه‌بێت.
ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که چاره‌نووسی سووریا خودی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته دیاری ده‌که‌ن، له ڕاستیدا ڕۆژئاوا به‌رپرسه له‌و هه‌موو ئه‌و کۆشتارهی له وڵاته‌که‌ی من ڕووی داوه.
شایانی باسه که ماوه‌ی ۸ ساڵه له سووریا شه‌ڕی ناوخۆ سه‌ری هه‌ڵداوه و ساڵی ڕابردوو تیرۆریسته‌کانی داعش شکستی گه‌وره‌یان له سووریا خواردووه.
Your Comment