وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا گەیشتە مسکۆ

وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا بۆ دانوستان لەبارەی دەستووری نوێی سووریا و پرسی عەفرین لە گەڵ لایەنی ڕووسی، سەردانی مسکۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی زەڕنیووز، ئەو وەفدە بە مەبەستی دانوستان لەبارەی دەستووری نوێی سووریا و پرسی عەفرین لە گەڵ لایەنی ڕووسی، سەردانی مسکۆیان کردووە.

حەواس عەگید، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بەو سەفەرە ڕایگەیاند: گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەدا رێگر بووە لە چارەسەری سیاسیی قەیرانی سووریا و داڕشتنی یاسایەکی هەمەلایەنە بۆ ئەو وڵاتە. لە هەمان کاتدا ئامادەنەبوونی گرووپگەلی کورد دەبێتە هۆی لاوازبوونی کۆمیتەی دەستووری سووریا و ئەو سەفەرە بۆ لێکدانەوەی ئەو پرسانەیە.

شایانی باسە، وەفدی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا لە سەفەرەکەیان بۆ مسکۆ، بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پرسی عەفرین، دەستووری نوێی سووریا و دوا گۆڕانکارییەکانی کوردستانی سووریا دانوستان و گفتوگۆ بکەن.

News Code 19108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =