به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی ئانادۆلو، هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا که به پشتیوانیی سوپای تورکیا توانییان شاری عه‌فرین له ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ده‌ربێنن، له دوایین هه‌نگاویاندا پێکهاته‌ی پۆلیسی ئەو شارەیان دامەزراند.
هێزه‌کانی پۆلیسی سوپای ئازادی سووریا پاش ئه‌وه‌ی خولێکی مه‌شق و ڕاهێنانیان له ئاکادیمیای پۆلیسی تورکیا تێپەڕاند. بۆ ناوه‌ندی عه‌فرین گوازرانه‌وه و به فه‌رمی پێکهاته‌ی پۆلیسی عه‌فرین-یان دامه‌زراند.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیس که له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بنه‌مای هاتوچۆ مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ کراوه، له ناوه‌ندی عه‌فرین و له بینای سه‌رۆکایه‌تیی پۆلیسی عه‌فرین به هاوکاریی سوپای ئازادی سووریا و سوپای تورکیا به‌رپرسیارێتی دابین کردنی ئاسایشی ئه‌و شاره‌یان گرتە ئەستۆ.
Your Comment