به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی به‌ره‌ی سه‌درییه‌کان له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی که ڕوو له داگیرکاری ئه‌مریکا بوو، لێدوانی دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: تاکوو داگیرکا‌ر و داگیرکاری بوونی هه‌بێت، له بۆچوونی خۆمان دژ به داگیرکاره‌کان ناکشێینه‌وه.
سه‌در هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕوو له لاینگرانی وتی: له ئێوه داوا ده‌که‌م له‌م ماوه‌یه هیچ خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی یان دروست بوونی ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌نجام نه‌ده‌ن چون ڕه‌نگه ئه‌م کاره عێراق به‌ره‌و شه‌ڕ و ده‌مارگرژی ببات.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگه‌کانی تایفه‌گه‌ری، سیاسییه گه‌نده‌ڵکاره‌کان و هه‌ژاریی له عێراق ده‌بێته‌وه.
Your Comment