گفتوگۆی سەدر و حەکیم لە بەرژەوەندیی عێراقە

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، گفتوگۆگەلی نێوان موقتەدا سەدر و عەمار حەکیمی بە هەنگاوێکی بە سوود بۆ عێراق زانی و بیری هێنایەوە: دۆخی وڵات بە هۆی پەرەسەندنی گومانەکان لە بابەتی هەڵبژاردن، ئاڵۆزە بۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری کە بە پێی دوائەنجامەکان دووهەمین هاوپەیمانیی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق ڕاگەیێندراوە، لە وتووێژ لە گەڵ "المیادین" وتی: گفتوگۆکانی نێوان موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە هەنگاوێکی ئیجابی لە بەرژەوەندیی عێراق بووە و دۆخی وڵات بە هۆی پەرەسەندی گومانەکان هەمبەر بە ڕەوتی هەڵبژاردن، لە ئێستادا ئاڵۆزە.

وتیشی: کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کەوتۆتە ژێر زەخت و گوشارێکی یەکجار زۆرەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دوائەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق، هاوپەیمانی سائێرۆن بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بە مسۆگەر کردنی ٥٤ کورسی براوەی یەکەمی ئەو هەڵبژاردنانە بووە و هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە مسۆگەر کردنی ٤٧ کورسی و هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بە ٤٢ کورسییەوە بە نۆرە براوەی دووهەم و سێهەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق بوون.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە هاوپەیمانەکان هێشتا لە سەرەتای رێگەدان، سەبارەت بە گفتوگۆگەلی نێوان رێبەرانی ڕەوتی سەدر و ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند: باوەرمان وایە کە گفتوگۆی نێوان موقتەدا سەدر و عەمار حەکیم هەنگاوێکی بە سوودە بۆ عێراق.

ئەحمەد ئەسەدی بیریشی هێنایەوە کە تا ئێستا هیچ هاوپەیمانییەکی لە نێوان هیچ لایەنێک و فراکسیۆنێک ئەنجامی نەگرتووە و هەنگاوەکان هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆی سەرەتاییدان.

چوارەمین هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانیی عێراق پاش ڕووخانی ڕژیمی بەعس کە رۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ئەمساڵی هەتاوی بەڕێوەچوو، ٣٢٩ پەرلەمانتار لە لایەن خەڵکەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە کرا. حەوت هەزار بەربژێر لەو هەڵبژاردنانەدا لە قەوارەی هاوپەیمانیگەلی جۆراوجۆری وەک "نەسر"، "فەتح"، "دەوڵەتی یاسا"، "قەرارولعێراقی" و "سائێرۆن" پێکەوە ڕکابەریان کرد.

شایانی باسە، گرووپە عێراقییەکان ٩٠ رۆژ مۆڵەتیان پێدراوە بۆ هاوپەیمانی و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ.

News Code 18915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =