به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕۆژی پێنج شه‌مه ۲۷‌ی گوڵانیان کرده یه‌که‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وڵاتانی عه‌ره‌بستان، کوه‌یت، ئیمارات، به‌حره‌ین، عه‌مان، میسر، پاکستان و ئه‌ردۆن و ئێران ڕایانگه‌یاند که ڕۆژی پێنج شه‌مه یه‌که‌مین ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه.
دارول فه‌تای لوبنان و دیوانی سونه‌ی عێراقیش پێنج شه‌مه‌ی به یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ناوبرد.
هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئاینی داغستان وم موفتی ئه‌م وڵاته‌ش پێنج شه‌مه‌ی کرده مانگی ڕه‌مه‌زان. وڵاتانی وه‌ک جه‌زایر، یه‌مه‌ن، لیبی، مالێزی و ئهندۆنزیش پێنج شه‌مه‌یان کرده یه‌که‌م ڕۆژی ڕۆژوو گرتن.
Your Comment