به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی ڕایگه‌یاند: یاسای قه‌ده‌غه‌ی هات و چوو له به‌غدا له کاتژمێر ۱۲‌ی شه‌و تاکوو ۱۲‌ی شه‌وی شه‌مه ده‌بێت.
ئه‌م سه‌رچاوه ئه‌منییه هه‌روه‌ها وتی: لێژنه‌یه‌ک دروست بووه له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه که فه‌رمانی داخستنی جاده وشکانییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کانی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له کاتژمێر ۱۲‌ی شه‌وی هه‌ینی تاکوو ۱۲‌ی شه‌وی شه‌مه هه‌موو ئه‌م ڕێگانه داده‌خرێت.
شایانی باسه که هه‌ڵبژاردنی پارلمانی لوبنان بڕیار وایه که ۱۲‌ی مانگی مه‌ی (۲۲‌ی گوڵان) به‌ڕێوه بچێت.
Your Comment