AP ١٣٩٧ گوڵان ١١ ٢٠:٤٩

سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی دیالە:

گرووپێكی سەر بە داعش لە دیالە تێک شکێندرا

گرووپێكی سەر بە داعش لە دیالە تێک شکێندرا

سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالە ڕاگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش گرووپێکی سەر بە داعش کە هەوڵی هێرشی تیرۆریستیی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق دەدا، ناسی و تێک شکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، سادق حسێنی سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالە ڕایگەیاند کە گرووپێکی سەر بە داعش کە هەوڵی هێرشی تیرۆریستیی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق دەدا، ناسرا و تێک شکێندرا.

ڕاشیگەیاند ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە جیهازات و چەک و چۆڵێکی زۆری سەربازیان پێ بووە، لە نزیکیی بەعقووبە ناسران و تێک شکێندران.

حسێنی ئاماژەی بەوەش دا: تیمێک لە وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی عێراق لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیان زانیاریی پێویست لەبارەی ئەو باندە بە دەست بهێنن و سێ کەس لە ئەندامانی گرووپەکە دەستگیر بکەن.

News ID 18489

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha