به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هه‌واڵده‌ریی و میدیاکانی توركیا، به هۆی شه‌ری نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل و سه‌ربازانی سوپای توركیادا، دوو سه‌ربازی تورك له ناوچه‌ی سوری ئامه‌د كوژران و سێ سه‌ربازی دیکه‌ش به سه‌ختی بریندار بوونه.
ماوه‌یه‌که شه‌ری نێوان په‌که‌که و تورکیا له ناوچه سنوورییه کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته خه‌ست بووه‌ته‌وه و ناوبه‌ناو له هێزه‌کانی یه‌کتر ده‌کوژن و که‌شی ئه‌و ناوچانه ئاڵۆزه و هێشتاش هه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچووی تێدایه و تانک له ناو ئه‌وشارانه به تایبه‌ت ئامه‌د، سێرناخ و سیلۆپی ده‌سووڕێته‌وه.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که، سه‌ربازه برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی شاری ئامه‌د كراون.
له شارۆچكه‌ی نسێبینی سه‌ر پارێزگای ماردینیش، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، په‌لاماری چالاكوانانی كوردیان داوه ودوێنێ هه‌ینی ۱۶‌ی ڕێبه‌ندان ۲۰ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
Your Comment