به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکڕاتی کوردستان ڕه‌تی کرده‌وه که ناوبراو له‌گه‌ڵ عه‌بادی له هه‌ولێر دیداری کردبێت.
ئه‌وم سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، وتی: بارزانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێزی زۆری بۆ عه‌بادی هه‌یه و کێشه‌ی له‌گه‌ڵ نییه، به‌ڵام له سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دیداری نه‌کردووه، بارزانی کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم بوو، هه‌میشه ئاماژه‌ی دابوو که ڕێز له عه‌بادی ده‌گرێت.
سه‌رچاوه نزیکه‌که له پارتی دیموکڕاتی کوردستان زیادی کرد: بابه‌تی و قسه‌ی هاوپه‌یمانی سیاسی هه‌یه و زۆریشه به‌ڵام هیچ قسیه‌ک له‌مباره‌وه بوونی نییه که بارزانی بیه‌وێت ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق، بارزانیش له دوای شتی وا نییه و پێشی خۆش نییه بچێته به‌غدا و له‌وێ کار بکات.
شایانی باسه که له دوای ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، عه‌بادی بۆ یه‌که‌م جار سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ولێری کرد و ده‌نگۆی دیداری نێوان مه‌سعوود بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی بڵاو کرایه‌وه که دواجار پارتی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.
Your Comment