بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له میانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕایگەیاند: ئه‌م باڵه‌خانه‌یه ئاماژه‌یەكی ڕوونە بۆ پابه‌ندیی به‌رده‌وامیی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پەیوەندی دروست كردن و پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێم بۆ دروست كردنی هه‌رێمێكی به‌هێز له چوارچیوه‌ی عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ و گه‌شه‌سه‌ندوودا.
به پێی ئەم ڕاپۆرتە، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دروست کردنی گه‌وره‌ترین بینای باڵوێزخانەی جیهان له هه‌ولێری به بودجه‌یێکی زیاتر له ۶۰۰ میلیۆن دۆلار ده‌ست پێ کردوووه.
هەروەها دۆگلاس سلێمان زیادی کرد: ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ی كونسووڵخانه كه لێره دروست ده‌كرێت نوێنه‌رایه‌تی باشترینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له بیناسازی، ته‌لارسازی، ئه‌ندازه، ته‌كنه‌لۆجیا، پاراستنی ژینگه، هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ و بێگومان دیپلۆماسییه‌تیش.
ئەو ئاماژەی دا: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ندین ده‌یه به‌رده‌وامه. دروست كردنی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه ده‌ریده‌خات پابه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ شان به شان وه‌ستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا له كاتێكدا خه‌ریكی دروست كردنی داهاتوویێكی گه‌شاوه‌تر بێت له داهاتوودا.
باڵوێزی ئەمریکا هەروەها وتی: ئه‌م پرۆگرامه یارمه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كارگێڕیى دارایی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشتر بكات و دڵنیا بین له‌وه‌ی ئه‌م باشتركردنانه له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له دروست كردنی پردی په‌روه‌رده‌یی و كلتووریش و پێم وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاڵێک یاخود دهروازهیەكی گرنگی هێنانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه مێژوویەکی زۆر باش و ئه‌رێنی له كاری بازرگانیدا هه‌یه.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كار بكات و زیاتر له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ژنان و پیاوانی خاوه‌نكاری كورددا كار بكات تاكوو سه‌رنجی زیاتر بۆ ئه‌م هه‌رێمه ڕابكێشێت.
Your Comment