بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاستی تەپوتۆز و خوڵبارینی ئیلام بە ڕادەیەکە کە بۆتە هۆی ئاڵۆزی لە کاروباری ئەو پارێزگایە و گرفتی هاتوچۆی خەڵکی و ئۆتۆمبیلەکان و هەروەها لە شارە سنوورییەکانی مێهران و دێهلۆرانیشدا خەڵکی ناچار لە خۆحەشاردان لە ناو ماڵ و یانەکانیاندا کردووە.
لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوئاهەنگی، کۆنتڕۆڵ و کەمکردنەوەی پیسی کەشوهەوای پارێزگای ئیلام، تەپوتۆز و خوڵبارینی ئەوڕۆی ئەو پارێزگایە بووە هۆی داخرانی قوتانخانەکان و ناوەندەکانی فێرکاری و ڕاهێنان لە زۆربەی شارەکانی ئیلامدا.
هەروەها ئیدارەکانی پاریزگا دوو کاتژمێر زووتر دادەخرێن و گەشتی ئاسمانیی ئیلام بۆ تاران و لەو سەریشەوە هەڵوەشاونەتەوە.
Your Comment