به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، بە پێی ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا و تیرۆریستەکان بۆ کشانەوە لە ناوچەکانی سووریا، ئەم تیرۆریستانە لە ناوچەکانی ڕەحیبەو جیرود و ناسرییە لە ڕیفی دیمەشق دەکشێنەوە.
ئەم ڕێککەوتنە کە ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، تیرۆریستەکان چەکەکانی خۆیان ڕادەستی سوپای سووریا دەکەن و ئەم ناوچانە بەرەو ئەدلەب و جرابلۆس چۆڵ دەکەن.
ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە بە دەست هاتووە کە ناوچەی زەمیر لە قەلەموونی ڕۆژهەڵات لە تیرۆریستەکان چۆڵ کرا. تیرۆریستەکانی جەیشول ئیسلام لەم ناوچەیە کشانەوە و لە جرابلۆس جێگیر بوون. دواییئن گرووپی ئەم تیرۆریستانە لە شاری دۆما کشانەوە و لە جرابلۆس نیشتەجێ بوون.
Your Comment