AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ٧ ١٠:٤٧

فەرمانداری بانە رایگەیاند:

بازاڕچەی سنووری سەیرانبەنی بانە کرایەوە

بازاڕچەی سنووری سەیرانبەنی بانە کرایەوە

فەرمانداری بانە ڕایگەیاند: بازاڕچەی سنووری سەیرانبەنی بانە بۆ ماوەی یەک حەفتە بە مەبەستی هاوردە کردنی کەل و پەلی خەڵک دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد فەلاحی، فەرمانداری بانە ڕایگەیاند: بازاڕچەی سنووری سەیرانبەنی بانە بۆ ماوەی یەک حەفتە بە مەبەستی هاوردە کردنی کەل و پەلی خەڵک دەکرێتەوە.

ئەو زیادی کرد: بازاڕییەکانی بانە دەتوانن لە حەوتی بانەمەڕەوە تاکوو یەک حەفتە کەل و پەلەکانی خۆیان لەو دیوی سنوورەوە هاوردەی ناو ئێران بکەن ئەمەش لە سەیرانبەنی بانەوە ئەنجام دەبێت.

فەلاحی وتی: بڕیار بوو لە سەرەتای ساڵەوە ئەنجام بێت بەڵام ئەم کارە بە هۆی درەنگ وڵام دانەوەی بەغدا تاکوو ۷ی مانگی کێشا. بازاڕی بانە بە سەدان هەلی کاری بۆ ناوچەکە خوڵقاندووە و گرنگییەکی زۆری لە ناوچەکە هەیە.

شایانی باسە سنووری هەنگە ژاڵە و گلەسوور بە فەرمانی دەوڵەتی عێراق داخراوە و ماوەی دوو مانگە کێشەی ئابووری زۆری بۆ ناوچەکە دروست کردووە.

News ID 17720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha