بەهێزترین مێمۆریی SSDی جیهان ٥٧٠٠ فیلم لە خۆ دەگرێت

کۆمپانیای سامسۆنگ جێگرترین مێمۆریی SSDی جیهانی ڕەوانەی بازاڕ کردووە کە توانای جه‌ماندنی ٣٠،٧٢ تەرابایت زانیاریی لە خۆیدا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ورج، تا ئێستا هیچ مێمۆرییەکی SSDی ٢،٥ ئینچی نەبووە کە بتوانێ ئەو ئاستە لە زانیاری لە خۆدا بگرێت. مێمۆریی نوێی کۆمپانیای سامسۆنگ لە ژێر ناوی " PM۱۶۴۳" لە ۳۲ توێژی یەک تەرابایەتی لە مێمۆریی NAND پێکهاتووە کە لە سەر هەر کام لەوان ١٦ ژێر توێژی پێکهاتوو لە چیپسگەلی V-NAND بۆ سەیڤ کردنی ٥١٢ گیگا بایت زانیاری، لەبەر چاو گیراوە و ئەو مێمۆرییە دەتوانێ ٥٧٠٠ فیلمی سینەمایی بە کوالیتی یەگجار باڵاوە لە خۆ بگرێت.

سامسۆنگ پێشتریش میمۆرییەکی ١٦ تەرابایەتیی بۆ سەیڤ کردنی هەموو جۆرە زانیارییەک ئاراستە کردبوو.

هەروەها ئەگەرچی لەو سیگیت-ـه مێمۆرییەکی SSDی ٦٠ تەرابایەتیی ئاراستە کردبوو، بەڵام ئەو مێمۆرییە بە شێوەی ٣،٥ ئینچی داڕێژرابوو، هەر بۆیە پێشوازییەکی ئەوتۆی لێ نەکرا.

شایانی باسە، خێرایی خوێندنەوە و سەیڤ کردنی زانیاریی لە سەر ئەو هارد دیسکە بە نۆرە ۲۱۰۰ و ۱۷۰۰ مێگابایت لە چرکەیەکدایە کە سێ هێندەی هارد دیسکەکانی دیکەیە.

News Code 17052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =