ئەمڕۆ سیرکێکی گاڵته‌جاڕانه‌مان لە مۆنیخ بینی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی نەتانیاهۆ وتی: ئەمڕۆ شایەدی سیرکێکی گەمەجارانە و کاریکاتێری بووین! ئەگەر ئیزنتان لە سەر بێت دەڕوانینە پرسە جدییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەنگ و ڕەنگی وڵات، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە دەسپێکی وتەدانەکەی لە کۆنفڕانسی ئەمنی مۆنیخ، وتی: وتەکانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆنیخ سەبارەت بە ئێران، سیرکێکی کاریکاتێری بوو و ئێمە شایەدی سیرکێکی لەو چەشنە بووین، واباشە لێرە بە دوا بچینە سەر پرسە جدییەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: خۆشحاڵم کە لە دوا رۆژەکاندا گەیشتمە ئەم کۆنفڕانسە. ساڵی ڕابردوو لەم کۆنفڕانسەدا پێشنیاری ئێرانم سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمنی بۆ کەنداوی فارس لە رێگەی گفتوگۆ و پرێنسیپی هاوبەش و هەنگاوی جێ متمانە دووپات کردەوە. ئەگەر لە بیرتان بێت هەندێک لە دراوسێکان ساڵی ڕابردوو لەم کۆڕە بۆ تۆمەت دان لە ئێران کەڵکیان برد و ئەمساڵیش بە هەمان شێوە بووە و ئێوە بەردەنگی سیرکێک بوون کە تەنانەت شیاوی وەڵامدانەوەش نییە. کەواتە با بچینە سەر پرسە جدییەکان. خۆشحاڵیشم کە بە پێچەوانەی هەڵوێستی هەندێک، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر لەم کۆنفڕانسەدا داکۆکی لەو بڕیارە کردەوە کە من جەختم لێ کردبوو.

زەریف لە درێژەدا ڕایگەیاند: لە سەر ئەو بڕوایەم کە ئەگەر هەنگاوێکی بە کۆمەڵ بۆ جێگرکردنی ئاشتیی هەمە لایەنە و ئاسایش لە ناوچەی کەنداوی فارسدا هەڵنەگیرێت، ئێمە تووشی ئاژاوە و دۆخێکی نەگونجاو و خراپتر دێین کە نە تەنیا بەرەی ئێمە بەڵکوو بەرەکانی دواتریش تێوەدەگلێنیت و ئاژاوەی ئێمە لەم جیهانەدا، ئاژاوەی هەمووان دەبێت.

ڕاشیگەیاند: بە تێکشانی پێگەی داعش، هەڕەشەی توندئاژۆیی لە ناو نەچووە و ئێمە خوازیاری ناوچەیەکی بە هێزین و نامانەوێ ببینە هەژمۆنییەک بۆ ناوچە و سەردەمی هەژمۆنییەکان بە سەر چووە. هەر بۆیە لامان وایە کە بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی بە هێز دەبێ واقعبین بین و جیاوازییەکان قبووڵ بکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بڕیارە هەڵەکانی ئەمریکا و دارودەستەکانی لە ناوچەدا، وتی: ڕژیمی زایۆنی دەستدرێژی کردۆتە سەر تەواو دراوسێکانی و هەردەم سەروەریی سووریا و ئاسمان و زەویی ئەو وڵاتە پێشێل دەکات.

زەریف لە کۆتاییشدا بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە بەرجام سەرچەشنێکی یاری کردن بە دەسکەوتی پووچ ، وتیشی: ئێران پێشنیاری پێکهێنانی کۆمەڵەی گفتوگۆی ناوچەیی داوە و ئەو پێشنیارە هێشتا لە سەر میزە.

News Code 16998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =