ڕێوڕەسمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە هەولێر بەڕیوەچوو

لە گەڵ پیرۆزبایی بەرپرسان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، رۆژی ڕابردوو ڕێوڕەسمێک بۆ سەرکەوتنی شۆڕش لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو هاوکات لە گەڵ دەیەی فەجر، بەرپرسان و کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکانی هەرێم و لەوان پاتریاکی سێهەم رێبەری کلێسەی ئاشوورییەکانی جیهان لە گەڵ ئۆسقۆفی هەولێر، حاکم سابیر جێگری نووسینگەی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر، محەمەد سەلیم ئەندامی مەکتەب سیاسیی حزبی سوشیالیست، محەمەد حەکیم ئەندامی مەکتەب سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی، سامی فەیلی سەرۆکی جەماوەری کوردی فەیلی و مامۆستا نیازی هەورامی ڕاوێژکاری کاروباری ئایینی یەکێتی نیشتمانی، لە رێگەی پەیام و سەردانی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر و سلێمانی ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان پیرۆزبایی کرد.

لەمناوە مامۆستا نیازی هەورامی وێرای پیرۆزبایی ئەو دەیە، شۆڕشی ئیسلامی بە شۆڕشێک کە مایەی فەخری تەواو موسڵمانانی جیهانە، زانی و وتی: شۆڕشی ئیسلامی بە ئێمەی سەلماند کە هەر کات موسڵمانان هەستیان کرد کە مافیان پێشێل دەبێت دەتوانن رێگەیەک بگرنە بەر کە گەلی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ شۆڕشی بەرز و مێژووییان لە سەر بنیات نا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە سەفەری زۆرم نۆ ئێران بووە و لە نزیکەوە پێوشوێنی هەواڵ و ڕاپۆرتە هاوپەیوەندەکان بەو وڵاتە بووم. هەر بۆیە دەتوانم بڵێم بوونی کێشە لە ئێراندا وەک وڵاتانی دیکەی جیهان ئاساییە، بەڵام بێ شک ئاستی کێشەکان لەو وڵاتە بە نیسبەتی وڵاتانی دیکە زۆر کەمترە. ئێران وڵاتێکە کە سەرەڕای دوژمنیی رۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا و داسەپانی سەخڵەتترین گەمارۆکانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و تەکنۆلۆژیا لە دژی، پێشکەوتنی بەردەوامی بووە و ئێستاش لە سای ئەو پێشکەوتننانە بۆتە دەسەڵاتێکی بەرچاوی ناوچەیی و ڕۆڵێکی حاشاهەڵنەگر دەگێڕێت لە هاوکێشە ناوچەییەکان.

کۆنسولگەریی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دیداری میوانان و بەرپرسانی دەوڵەتی و حزبی و کەسایەتییە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ مورتەزا عەبادی سەرکونسولی ئێران، بڵاوی کردەوە کە میوانان پاش دانیشتن و گفتوگۆ لە گەڵ سەرکۆنسولگریی ئێران و ڕاگەیاندنی پیرۆزباییان بۆ سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی، لە نزیکەوە سەردانی پیشانگای تایبەتی دەیەی فەجریان لە کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر کرد.

لە لایەکی دیکەوە خودی کونسولخانەی ئێران بە بەشداریی بلیمەتانی ئێرانی و لەوان مامۆستایان، گەشتیاران، بازرگانان، خوێندکاران و بنەماڵەی قوتابیانی کۆمەڵەی ڕاهێنانی سەرکۆنسولخانەی ئێران و دیکەی هاووڵاتیانی ئێرانی، رۆژی ڕابردوو ٢١ی رێبەندان ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕیوە برد.

لەو ڕێوڕەسمەدا مورتەزا عەبادی وێرای پیرۆزبایی ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، باسی لە خزمەتە ئاراستە کراوەکان بە هاووڵاتیانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەو کۆنسولخانەیە کرد.

سەرکۆنسولخانەی ئێران جەختی لە هەوڵی فەرمانبەرانی نوێنەرایەتی لە هەولێر بۆ خزمەت گەیاندنی باشتر و گونجاو بە هاووڵاتیانی ئێرانیی دانیشتووی هەرێم کردەوە.

News Code 16835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =