بەشدارنەبوونی هەندێک لە بەرهەڵستکارانی سووری لە سووچی، هەڵەیەکی سیاسی بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ڕووسیا وتی: بەشدارنەبوونی هەندێک لە بەرهەڵستکارانی سووری لە دانیشتنی سووچی، هەڵەیەکی سیاسی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هەلومەرج و گۆرانکارییەکانی باکووری سووریا بە وردبینییەوە چاوەدێری دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند: هەمولەرجی باکووری سووریا زۆر جیی نیگەرانییە و دیسان داوا لە لایەنەکان دەکەین کە دان بە خۆدا بگرن.

شایانی باسە کە سوپای تورکیا لە رۆژی شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە (۳۰ی بەفرانبار) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دژی کوردەکانی باکووری سووریا لە ژێر ناوی "لقی زەیتوون" دەست پێکردووە کە بە پێچەوانەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی سووریایە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سووریا پێشتر سەبارەت بە پێشێل کرانی هەرێمی ئاسمانی و تەواوەتی سەرزەوینیی ئەو وڵاتە لە لایەن تورکیاوە هۆشداری دابوو و ئەو هەڵمەتەی تورکیای بە "دەستدرێژی" بۆ سەر وڵاتەکەی زانیبوو.

زاخاروا لە درێژەدا ئاماژەی بە ناپەیمانیی بەرهەڵستکارانی سووری بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی ئەم دواییەی سووچی کە وكاتەکەی بە ئامانجی یارمەتیدانی ڕەوتی جارەسەریی قەیرانی سووریا کرد و وتیشی: بە داخەوەین کە هەندێک گرووپی بەرهەڵستکاری سووری لە کۆنگرەی سووجی-دا بەشدار نەبوون. ئەوە هەڵەیەکی سیاسی لە لایەن ئەوانەوە بوو.

News Code 16572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =