موحسن ره‌زایی سکرتێری مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا وتی: شه‌ڕی ناوچه‌یی، ئه‌نجامێکی بۆ هیچ وڵاتێک نییه و باشتره هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین ئاشتی و پاوه‌جێی له ڕێگای گه‌لان و ده‌وڵه‌ته فه‌رمییه‌کانه‌وه بێته دی.
ڕه‌زایی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌مریکاییه‌کان ده‌یانه‌وێت کورده‌کان دژی تورکیا به‌هێزبکه‌نه‌وه رایگه‌یاند: تورکیاش ده‌یه‌وێت پلانه‌کانی ئه‌مریکا تێکبشکێنێت له حاڵێکدا که ئه‌م دوو وڵاته هاوپه‌یمانی کۆنن و ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌که‌یان هێناوه‌ته ناو سووریا و بی گومان ئه‌م سه‌ڕه پاشهاتی باشی بۆ هیچ وڵاتێک نابێت.
Your Comment