به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌ومول سابع، سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند که سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌رپرسانی عیراقی له ئه‌ستۆ بووه.
ڕاشیگه‌یاند: که‌ریم سه‌نجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانیش سه‌رۆکایه‌تی لێژنه‌که‌ی هه‌رێمی له ئه‌ستۆ بوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سازێنه‌ر و باش له نێوان هه‌ر دوو لا ئه‌نجام بووه.
مه‌عن هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: له‌م کۆبوونه‌وه ئێمه به لێکتێگه‌یشتنی باش گه‌یشتووین، ئه‌ندامانی وه‌فده کوردییه‌که جه‌ختیان له جێبه‌جێ کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق کرد.
ئاماژه‌شی دا: هۆکاری زۆری بوونی کێشه‌کان نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان که‌سایه‌تییه‌کانه و بڕیار وایه که ڕۆژی دووشه‌مه‌ش کۆبوونه‌ویه‌کی گرنگ به‌ڕێوه بچێت.
شایانی باسه که وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی شه‌مه سه‌ردانی به‌غدای کرد تاکوو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌خانه و خاڵه سنوورییه‌کان به ده‌وڵه‌تی به‌غدا دانوستان بکات.
Your Comment