ئەگەری تەقینەوە و نوقم بوونی پاپۆڕە ئێرانیەکە هەیە

مێدیاکانی چین لە ئەگەری تەقینەوە و نوقم بوونی پاپۆڕێکی ئێرانی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی سی تی ڤی، گرووپە فریاکەوتنەکانی چینی لە ئەگەری تەقینەوەی پاپۆڕێکی ئێرانی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو و ڵاتە نیگەرانن.

ئەو پاپۆڕە کە کە بە هۆی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ پاپۆڕێکی باری چین لە دەریای چینی ڕۆژهەڵات ئاگری تێبەر بوو، هەروا خەریکە دەسووتێت.

کارناسێکی ئاگر کوژاندنەوەی بە کەناڵی تەلڤیزیۆنی دەوڵەتی راگەیاندووە لە ئەگەری درێژەدانی ئەو دۆخە، ئەگەری تەقینەوە و نوقم بوونی ئەو پاپۆڕە زۆرە.

شیاوی باسە چین چوار پاپۆڕی فریاکەوتن و سێ بەلەمی تایبەتی پاک کردنەوەی ناردووەتە ئەو شوێنە و و لە کۆریای باشووریشەوە یەک پاپۆڕ و یەک کۆپتەر بۆ یارمەتی بە ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە شوێنی ڕووداوەکە نێردراوە.

News Code 15902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =