به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند:سایتى ته‌سنیمى ئێرانى له زارى ئاغاى موحسینى ڕهزایى، سكرتێرى گشتیى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێرانه‌وه، تۆمه‌تێكى بێبنه‌ماى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردۆته‌وه گوایه خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن!.
وتیشی: "ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌ته دروستكراوه بێبنه‌مایه كه له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. هه‌رێمى كوردستان به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تى كه هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بووه و هه‌رگیز ڕێگه‌ى نه‌داوه و نادات ببێته هۆى ئاڵۆزى و دروستبوونى پشێوى له وڵاتانى دراوسێ."
هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌میشه خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش. ئه‌م جۆره لێدوانانه هیچ خزمه‌تێك به دراوسێیه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ناكەن.
سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاند:
هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵی له بشێوی ئێران‌دا نه‌بووه

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تیکرده‌وه که ڕۆڵی له بشێوییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا ببێت.
News ID 15862
Your Comment