بە دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕش لە ئێران نین!

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگه‌نده‌ی کرد کە وڵاتەکەی بە دوای وەڕێخستنی شۆڕش لە ئێراندا نییە، بەڵام خوازیاری گۆڕانکاری لەو وڵاتەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، هیزەر نوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە دوای شۆڕش لە ئێراندا نییە، بەڵام هیوادارە کە گۆڕانکاری  لەو وڵاتەدا بێتە ئاراوە.

نوێرت لە وەڵامی پرسیار لەوەی کە ئایا واشنتۆن بە دوای شۆڕش لە ئێرانە یان نا، وتی: ئێمە بە دوای شۆڕش لە ئێران نین، بەڵکوو خوازیاری گۆڕانکارین. ئێمە دەمانەوێ بەرپرسانی ئێرانی ڕێز لە داخوازییەکانی گەلی خۆیان بگرن، کە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان لەوبارەوە هەڵنەگرتووە.

لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو لە هەندێک لە شارەکانی ئێران و لەوان تاران تاقمێک خەڵکی ئاژاوەگێڕ بە بیانووی کێشەی ئابووری کۆمەڵێک بشێویان نایەوە.

شایانی باسە کە بەرپرسانی وڵاتانی جۆراوجۆر و لەوان ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە داپەڕێکی دەستێوەردەرانە، نیگەرانی خۆیان بۆ هەڵومەرجی ئێران دەربڕی.

News Code 15847

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =