به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، گادی ئایزنکۆت، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی جارێکی دیکه ئێرانی تۆمه‌تبار کرد که له دوای یارمه‌تی گه‌یاندن به هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌که‌یه.
سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی دیسان ئه‌م تۆمه‌ته‌ی دووباره کرده‌وه که ئێران له دوای هیلالی شیعی له ناوچه‌که‌یه و وتی: له‌مباره‌وه ئێمه ده‌بێت له ئاستی سه‌رمایه‌دانه‌ری ئێران بۆ هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌که بڕوانین.
ئه‌و له درێژه‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بخاته به‌رده‌ست، پاگه‌نده‌ی کرد: له‌م مانگانه‌ی دواییه‌دا سه‌رمایه‌دانه‌ری له فه‌له‌ستین و به تایبه‌ت غه‌زه بۆ حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی تاکوو ۱۰۰ ملین دۆلار له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام بووه تاکوو کاریگه‌ری له سه‌ر ناوچه‌که به‌رز بێته‌وه.
Your Comment