به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سارا ساندرز، وته‌بێژی کۆشكی سپی له په‌یامێکی تویتریدا نووسی: ئه‌و ڕۆژانه‌ی که ئه‌مریکا چاوی له سه‌رکوت کردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێران دەبەست، ته‌واو بوو. ئه‌مریکا له پاڵ خه‌ڵکی ئێران وه‌ستاوه.
پێش سارا سه‌ندرز ژماره‌یه‌کی دیکه له به‌رپرسانی ئه‌مریکا به تایبه‌ت دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به ناردنی په‌یامی تویتری له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان پشتیوانی کردبوو.
له‌مباره‌وه پۆل ڕایان، سه‌رۆکی پارلمانی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد بوو که گرنگه ئێمه له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێران پشتیوانی بکه‌ین.
سه‌رۆکی پارلمانی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد بوو: ئه‌مه ده‌رنجامی هەڵسوکەوتی حوکمت کە لە بری چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی شارۆمه‌ندان جه‌خت له پشتیوانی کردن له گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌کات.
تام کاتن، سیناتۆری کۆماری خوازیش ڕۆژی پێنج شه‌مه داوای کرد بوو که له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان پشتیوانی بکرێت.
سیناتۆر کاتن له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئێران له ناوچه‌که کرد و وتی: حاکمه‌کانی ئێران ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به ده‌یان ملیار دۆلار پاره‌یان به هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان به ده‌ستیان هێنا، نه‌یانتوانی پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک دابین بکه‌ن، ڕه‌نگه به‌م هۆیه بوو که زۆربه‌ی ئه‌م پاره‌یه بۆ کاره‌کانیان له سووریا و لوبنان و عێراق و یه‌مه‌ن سه‌رف کرا.
Your Comment