بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە ئەو چاکسازیانەی نێچیرڤان بارزانی باسی دەکات بە هۆی نیگەرانی لەو هاوپەیمانییە لە دژی دروست بووە و هەوڵێکە بۆ ئارام کردنەوەی خەڵکی هەرێم.
مەحموود شێخ وەهاب لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: بارزانی لە دوای ئارام کردنەوەی تووڕەیی خەڵکە بەم چاکسازیانە. ئەمانە بڕیاری ڕاستەقینە نین. پارتی تەنیا لە بەرژەوەندی خۆی بیر دەکاتەوە و خەڵک بۆی گرنگ نییە. پارتی بۆ مانەوەی خۆی ئامادەیە دەست بۆ هەموو کارێک ببات بە تایبەت کە پارتی پێگەی جەماوەری خۆی لە دەست داوە و توانی دابین کردنی مووچەی خەڵکی هەرێمی نەماوە.
ئەو زیادی کرد: چاکسازییەکان پارتی و بنەماڵەی بارزانی ناگرێتەوە.
Your Comment