به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له و مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ به بڕی یه‌ک ملیار و ۴۳۹ میلیۆن و ۲۳۱ هه‌زار و ۴۳۱ دۆلار که‌ل و په‌ل به کێشی ۳ میلیۆن و ۱۹۳ هه‌زار و ۱۳۶ تۆن له گومروکات و بازاڕچه سنوورییه‌کانی کرماشان ئه‌نجام بووه.
ڕێژه‌ی هه‌نارده کردن له‌مساڵدا ۲ له سه‌د به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو له‌م ۹ مانگه‌دا زیادی کردووه.
له ڕێژه‌ی ئه‌م هه‌نارده کردنه ۶۷۰ میلیۆن و ۹۱۳ هه‌زار و ۸۶۰ دۆلار به کێشی یه‌ک میلیۆن و ۸۳۹ هه‌زار و ۷۲۹ تۆن له سنووره‌کانی خه‌سره‌وی، په‌رویزخان و پاوه‌دا ئاڵ و گۆڕ کراوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له ڕووی کیشه‌وه ۱۰ له سه‌د ڕێژه‌ی هه‌نارده کردنی که‌ل و په‌ل له کرماشانه‌وه زیادی کردووه ئه‌ویش به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو له‌م کاتانه‌دا.
زۆربه‌ی ئه‌و که‌ل وپەلانەی که هه‌نارده کراوه بریتین له که‌ل و په‌لی ناو ماڵ، که‌ل و په‌لی خاوێن کردنه‌وه، هێڵهرماسی، کولێری ئاوی، به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان، چیمه‌نتۆ، ته‌ماته و میوه و سه‌وزه‌ی و ئاسن و شیش.
شایانی باسه که وڵاتی عێراق زیاترین هه‌نارده‌ی بۆ کراوه به‌ڵام بێجگه له عێراق گومروکاتی کرماشان بۆ ۳۹ وڵاتی دیکه‌ش هه‌نارده‌یان کردووه.
Your Comment