به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، دوو گۆڕی به کۆمه‌ڵ له ڕۆژئاوای ڕه‌قه له باکووری سووریا دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م گۆڕانه به ده‌یان ته‌رمی که‌سانێکی تێدا شاردراوه‌ته‌وه که له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه کوژران.
فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای سووریا له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای سووریا توانیان کۆنترۆڵی ڕۆژئاوای ڕه‌قه له ده‌ست بگرن و داعش له‌م ناوچه‌یه ده‌ر بکه‌ن، ئه‌م گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌یان له ناوچه‌ی واوی دۆزیه‌وه‌ته‌وه.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی ده‌رهێنانی ته‌رمه‌کان له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان درێژه‌ی هه‌یه و ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژی دیکه‌ش بخایه‌نێت.
سوپای سووریا له هاوتنی ۲۰۱۷ توانی گرووپی تیرۆریستی داعش له به‌شێکی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوا و باشووری ڕه‌قه ده‌ر بکات. له ۱۷‌ی سێپتامبه‌ر ۲۰۱۷ش خه‌ڵکی ده‌یره‌زوور توانیان گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی دیکه که ۲۳۰ ته‌رمی تێدا بوو، بدۆزنه‌وه.
Your Comment