ئابووری سیاسی ئەبێ لە کوردستاندا  زاڵ بێت

پارێزگاری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ئابووری ئەم پارێزگا نابێ داهات و تێچوویی بێت، وتی: ئابووری سیاسی ئەبێ لە کوردستان زاڵ بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کارگرووپی پسپۆڕی کاری پارێزگا کە بە ئامادە بوونی وەزیری تەعاون، کار و ڕفاهی کۆمەڵایەتی لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، بە وتنی ئەوەی کە ئابووری ئەم پارێزگا نابێ داهات و تێچوویی بێت، وتی: ئابووری سیاسی ئەبێ لە کوردستان زاڵ بێت. چونکوو لە ئەو کاتانەدا کە دەتوانرا لە پارێزگا لە باری سەرمایەدانەری دەوڵەتییەوە کار بکرێت بە هۆکاری زۆرەوە ئەو کارە ئەنجام نەدرا.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردستان پێویستی بە سەرەنج و گەشە هەیە، وتی: ئەو باسە گرنگە بە هەوڵی دەسەڵاتداران و هاوڕێی و هاوبەشی خەڵک بەدی دێت.

ناوبراو وتیشی: هیواداین بە پلان ڕێژیەک کە وەزارەتی تەعاون بۆ پارێزگا دەیبێت ڕووداوی باش ببینین.

وەزیری تەعاون و ڕفاهی کۆمەڵایەتی ڕۆژی چوارشەممە هاتە ناو کوردستان و لە سەفەرێکی دوو ڕۆژە بۆ پارێزگا جگە لە بەشداری لە کارگرووپی کار و پیشەی پارێزگا بڕیارە لە کۆبوونەوەی شوورای ئیداری بانەش ئامادە ببێت.

News Code 15605

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =