به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید عه‌باس ساڵحی ڕۆژی سێ شه‌مه له دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خه‌ڵکی بیجاڕ له مجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: کوردستان لێهاتوویی فه‌رهه‌نگی زۆر باشی هه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌رپرسان ده‌بێت ئاوڕی تایبه‌ت له‌م بابه‌تانه بده‌نه‌وه.
ئه‌و هه‌ر له‌مباره‌وه زیادی کرد: وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه تاکوو له فه‌رهه‌نگی کوردستان پشتیوانی بکات، ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین که ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان ڕاپۆرتێکی گونجاو کۆبکاته‌وه که هه‌موو خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانی فه‌رهه‌نگی کوردستانی تێدا دیداری بکرێت و ئێمه‌ش به‌و پێیه هه‌نگاوه‌کانی خۆمان هه‌ڵبگرین.
ساڵحی زیادی کرد: ئێسته چالاکی باش له که‌رتی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردستان ئه‌نجام ده‌بێت که چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین کاری باشتریش ئه‌نجام ببێت. ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که یه‌ک دوو حه‌فته‌ی دیکه ،جارێکی دیکه کۆبوونه‌وه‌ی کاری بۆ لێکدانه‌وه‌ی دۆخی فه‌رهه‌نگی کوردستان به‌ڕێوه بچێت و بڕیاری دروست له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا بده‌ین.
لای خۆیه‌وه حه‌مدوڵا که‌ریمی، نوێنه‌ری شاری بیجاڕ له مه‌جیلسی شۆرای ئیسلامی وتی: پشتیوانی له چالاکانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و به‌رز کردنه‌وه‌ی کارامه‌یی که‌رتی فه‌رهه‌نگ له کوردستان له داواکارییه‌کانی ئێمه‌یه که هیوادارین ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه خزمه‌تی زیاتر پێشکه‌ش بکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: پێویسته کۆنفڕانس و فستیڤاڵی فه‌رهه‌نگی زیاتر له بیجاڕ و کوردستان به‌ڕێوه بچێت چون ئه‌م ناوچه‌یه که‌سایه‌تی هونه‌ری زۆری هه‌یه که له ئاستی جیهانیدا ئیش ده‌که‌ن و ناسراون.
Your Comment