AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٦ ٠٨:٠٥

حەیدەر عەبادی ئاشکرای کرد:

به‌غدا و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌ نهێنی گفتوگۆیان بووه‌

به‌غدا و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌ نهێنی گفتوگۆیان بووه‌

سەرۆک وەزیرانی عێراق دانی بە بوونی گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا ناوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیا عه‌ره‌بییه‌کان، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ شەممە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی حەوتەیی خۆیدا بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی فیدراڵ هیچ جۆرە ناکۆکییەکی لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا نییە، وتی: ئەوەی لە نێوان لایەنەکاندا ڕوو دەدات، دەرئەنجامی دەستدرێژیی هەرێم بۆ سەر سنوور و ڕێڕەوەکان و داننانیان بە نایاسایی بوونی ڕیفراندۆمە.

عەبادی جەختی لە بوونی گفتوگۆلە نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و دەزگای ئاسایشی هەرێم کرد و وتیشی: بەغدا داوای لەو دەزگایە کردووە کە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی دوولایەنە سەردانی بەغدا بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا که‌ داهاتەکانی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

News ID 15567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha