بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵاڵە ئەمینی و یووسف ئەسەدی ئەندامی شوورای شاری سنە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگا هەر کامە بە ٥ دەنگی ئەرێ وەکوو نوێنەری شۆرای باڵای ئێران هەڵبژێردرابوون کە بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکەوە کە ڕووی دا، کۆبوونەوەی شۆرای پارێزگا ڕۆژی دووشەممە دیسانەوە بەڕێوە چوو و ئەمینی بە ٦ دەنگی ئەرێ و ئەسەدی بە ٥ دەنگی ئەرێ وەکوو نوێنەرەکانی پارێزگا لە ئەنجومەنی باڵای ئێران هەڵبژێردران.
شیاوی باسە کە هەڵاڵە ئەمینی تەنیا ئەندامی ژنی ناو شۆرای باڵای شارهکانی ئێرانە.
Your Comment