به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رکونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا: سنووری باشماخ له مه‌ریوان بۆ هات و چوو کردن و کاری بازه‌رگانی کراوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه چالاکانی که‌رتی بازه‌رگانی و گه‌شتیاره‌کانی هه‌ر دوو لا ده‌توانن له ۲۴ کاتژمێری شه‌و و ڕۆژدا له‌م سنووره‌وه بێ هیچ کێشه‌یه‌ک هات و چوو بکه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه کراوه که شارۆمه‌ندانی عێراقی که ویزای ئێرانیان هه‌یه، ده‌توانن بێجگه له سنووری باشماخ له مه‌ریوان و له سنووری خه‌سره‌وی له قه‌سری شیرینه‌وه هات و چوو بکه‌ن.
Your Comment