گەورەترین مەترسی سەر ئیسڕائیل شەڕی ناوخۆییە

تامیر پاردۆ هۆشداری دا کە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئیسڕائیل وڵاتی ئێران یان حزبۆڵا نییە بەڵکوو شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، تامیر پاردۆ، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی سیخۆڕی ئیسڕائیل وتی: گەورەترین مەترسی سەر ئیسڕائیل شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆیە.

ئەو لەمبارەوە زیادی کرد: شەڕ و ئاژاوەی ناوخۆی زور مەترسیدارترە لە ئێران یان حزبوڵا یان گرووپە فەلستینییەکان بۆ ئیسرائیل.

پاڕدۆ کە ساڵی ڕابردوو سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ فەلەستینییەکان هۆشداری دابوو، ئاماژەی بە توانی مێدیایی و ئینترنتی حزبۆڵا دا و وتی: ئەوان باش دەزانن چۆن لە ئینترنت سوود ببەن.

ئەم بەرپرسە پێشووەی ڕژیمی زایۆنی ئاماژەی دا کە ئیسڕائیل بە نیسبەت ئەو وڵاتانەی دانیشتووی زیاتریان هەیە توانی بەرگری و کاردانەوەی ئینترنتی کەمتری هەیە و ئەمەش مەترسییە.

News Code 15534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =