سنوورەکانی سووریا و عێراق لە کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدایە

فەرماندەیی هاوبەشی هێزی چەکداریی عێراق ڕایگەیاند کە سنوورەکانی سووریا و عێراق بە تەواوەتی لە کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، فەرماندەیی هاوبەشی هێزی چەکداریی عێراق وێرای ئاماژە بە زاڵبوونی یەکجاری هێزە عێراقییەکان بە سەر سنووری سووریا و عێراق، وتی: بە توندی وەڵامی هەر جۆرە هەڵمەتێکی هێرشکارانە بۆ سەر خاکی عێراق دەدەینەوە.

بەشی میدیایی هێزی چەکداریی عێراق بڵاوی کردەوە کە سنوورەکانی عێراق و سووریا لە ناوخۆی خاکی سووریاوە نکراونەتە ئامانجی هیچ هێرشێک و بەشی باکووریی ڕووباری فورات لە خاکی سووریادا لە بندەستی تیرۆریستانی داعشە، هەر بۆیە جارنەجارێک شایەدی نائارامیگەلێک لەو سنوورانەین.

پێشتر هێزی چەکداریی عێراقی ڕایگەیاندبوو کە هێڵی سنووری عێراق و سووریا بە گشتی لە شاری قائێم تا ڕاوە لە عێراق و لە دیرەزور و بە تێپەڕین بە مەیادین و بووکەماڵ لە سووریا لە تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوە.

رۆژی ڕابردوو (هەینی) فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند کە جیهازاتی ئەمنیی زیاتر ڕەوانەی سنووری سووریا و عێراق کراوە.

News Code 15471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =