بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کە بۆ دڵخۆش بوونی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، پرسی قودسی وەکوو پرسێکی ناسەرەکی ناولێبرد و ئاشکرای کرد: جێی ناڕەحەتیە کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ٧٠ ساڵ برینی کۆنی جیهانی ئیسلامی پرسێکی ناسەرەکی ناولێبرد و ئاوەها بێ بیرانە ناتوانن سادەترین پرسە جیهانیەکان بناسن و بەم شێوەیە بە وتنی قسەی بێ بنەڕەت پلە و پایەی وڵات و خەڵکەکەی دێننە خوارەوە.
ناوبراو زیادی کرد: سەرەڕای تەواوی پیلانەکان لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، فەلەستین هەروا و تا ئازدی تەواوی، پرسی سەرەکی جیهانی ئیسلامە و هیچ تاک، وڵات و پرسێک ناتوانێت بیری ئۆمەتی ئیسلامی لە ئەو پرسە گرنگە لا بدات.
Your Comment