به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له کاردانه‌وه به هه‌نگاوه‌کانی نیکی هه‌یلی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به شاری قودس وتی: له کاره‌کانی ڕازیم.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که هه‌موو ئه‌و یارمه‌تییه داراییانه له‌و وڵاتانه ده‌بڕێت که بیاونهوێت له دژی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی شاری قودس ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: بڕێک وڵات ساڵانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار یارمه‌تی له ئێمه وه‌رده‌گرن و ئێسته‌ش ده‌یانه‌وێت له دژی ئێمه ده‌نگ بده‌ن. ئێمه هۆشمان به‌م شته‌وه هه‌یه. ڕێگه بده‌ن با ده‌نگ بده‌ن، گرنگ نییه به‌ڵام چی دیکه یارمه‌تی میلۆن دۆلاری به خۆیانه‌وه نابینن.
ترامپ زیادی کرد: خه‌ڵکی ئه‌مریکا کاتێک ده‌بینن که وه‌ها پاره‌ی ئێمه خراپ به‌کار دێت، تووڕه ده‌بن و منیش ڕێگه ناده‌م شتی وه‌ها ڕوو بدات.
شایانی باسه که نیکی هه‌یلی دوێنێ ڕایگه‌یاند بوو که ئه‌مریکا ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی له دژی واشنتۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن له بیر ناکات، خه‌ڵکی ئه‌مریکا ده‌نگیان به ئێمه داوه و کاتێک له دژی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ ده‌درێت ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین که خواستی خه‌ڵکی ئه‌مریکا له به‌ر چاو بگیردرێت، بۆیه ده‌نگدانێک ده‌کرێت و ئێمه‌ش ناوی وڵاتانی دژبه‌ری ئه‌مریکا هه‌ڵده‌گرین.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که قودس به پایته‌ختی ئه‌مریکا ده‌زانێت و باڵوێزخانه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ ئه‌م شاره ده‌گوازێته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی وڵاتانی ئیسلامی و هه‌وڵ ده‌درێت له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی ئه‌م بڕیاره هه‌نگاو هه‌ڵبگیردرێت.
Your Comment