به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوێنێ شه‌و به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی به‌رجام و بابه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به ئێران کۆبووه‌وه.
جێفری فاڵتمهن، جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی پێبه‌ند بوونی ئێران به به‌رجامی کرد و زیادی کرد: به‌م حاڵه‌شه‌وه سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاماده نییه تاکوو پێبه‌ند بونوی ئێران به به‌رجام واژۆ بکات.
ئه‌و زیادی کرد: پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهان گرنگه.
جوان ئادامسۆن، نوێنه‌ری ئه‌ورووپا وتی: به‌رجام و سیستمی کووشهکی ئێران په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه نییه، پێبه‌ند نه‌بونوی ئه‌مریکا به به‌رجام ڕیسکێکی گه‌وره‌یه.
لای خۆیه‌وه نیکی هه‌یلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا وتی: ئه‌مڕۆ سعوودییه‌کان مووشه‌کێکیان کۆنترۆڵ کردووه که چه‌کداره‌کانی یه‌مه‌ن له ڕیازیان گرتووه، ئه‌گه‌ر کارێک له دژی ئه‌و مووشه‌کانه‌ی له عه‌ره‌بستان ده‌گیردرێت نه‌که‌ین، هه‌رگیز ناتوانین ده‌مارگرژییه‌کان کۆنترۆڵ بکه‌ین.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌و مووشه‌کانه‌ی له عه‌ربستان گیراوه، دروست کراوی ئێرانن. ئێران ده‌بێته هۆی تۆخ کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له ناوچه‌که و ده‌بێت دژی توانی مووشه‌کی ئێران بوه‌ستینه‌وه. ئێمه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌کان هه‌یه که دژی ئێران بوه‌ستینه‌وه که بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشێل ده‌کات.
نوێنه‌ری ڕووسیاش وتی: کێشه‌کانی ناوچه‌که و به‌رجام په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه نییه و نابێت بابه‌تی مووشه‌ک و به‌رجام پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکرێت.
نوێنه‌ری چین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش جه‌ختی کرد که به‌رجام بووه‌ته هۆی ئاشتی زیاتر بۆ ناوچه‌که، ئاژانسی ناڤۆکی 9 جار ڕایگه‌یاندووه که ئێران پێبه‌ند بووه به‌م ڕێککه‌وتنه.
نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نساش جه‌ختی کرد که ئێران به‌رجامی پێشێل نه‌کراووه، به‌ڵام ده‌بێت چالاکییه مووشه‌کییه‌کانی ئێران ڕابگیردرێت.
نوێنه‌ری بریتانیاش پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران مووشه‌ک بۆ حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌نێرێت و ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌م کاره و ده‌بێت ڕێگری لێبکرێت.
نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیاش ڕایگه‌یاند که به‌رجام بووه‌ته هۆی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که و جیهان و خه‌ڵکی ئێرانیش ده‌بێت له‌م ڕێککه‌وتنه سوودی خۆیان ببه‌ن.
Your Comment