به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له عه‌ره‌ب نیوز، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئا‌ڵمانیا له به به‌غدا دیدار و گفتوگۆی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌عسووم له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئا‌ڵمانیا له به‌غدا ڕایگه‌یاند که هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م تاکوو گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌رچی زووتره ئه‌نجام بێت.
فواد مه‌عسووم جه‌ختی کرد: هه‌ر دوو لای هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت به گفتوگۆ و دانوستان کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌رۆک کۆماری عێراقیش ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت کۆتایی ناکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه، باڵوێزی ئا‌ڵمانیا له به‌غدایش هیوای خواست که هه‌رچی زووتره کێشه‌کانی نیوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکرێت.
Your Comment