به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پارێزگای ئانادۆڵۆ ڕایگه‌یاند که موراد دا‌غ که فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای په‌که‌که‌یه کوژراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تورکیا بۆ ده‌ستگیر کردن یان کوشتنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌که‌که خه‌ڵاتی یه‌ک ملیۆن دۆلاریی دیاری کردبوو.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه ئاماژه‌ی داوه که موراد دا‌غ به هاوڕێی ۷ هێزی دیکه‌ی په‌که‌که له ناوچه‌ی قزڵ مزگه‌وت له نزیک شاری پۆلۆمور له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه کوژراوه.
ئه‌م شه‌ڕه شه‌مه‌ی ڕابردوو سه‌ری هه‌ڵدا و دواجار پارێزگای ئاناتۆلی ڕایگه‌یاند که یه‌کێک له‌و ۸ ته‌رمه به‌جێماه‌کان موراد داغه که فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای په‌که‌که‌یه.
له‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ست پۆلیسی تورکیا که‌وتووه.
تاکوو ئێسته په‌که‌که له‌مباره‌وه هیچ لێدوانێکی ڕانه‌گه‌یاندووه.
Your Comment