به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی شه‌مخانی جه‌ختی کرد که هه‌ڕه‌شه بیانییه‌کان و کێشه نائابوورییه‌کان توانی زه‌رب دان له ئێرانیان نییه. ڕێگه‌ی ده‌رباز بوون له‌م دۆخه ئابوورییه‌ی وڵات کار جیهادی کردن له که‌رتی ئابووری دایه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ده‌رچووی زانکۆیی زۆر باشمان هه‌یه و توانی باشیشمان له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانێت هه‌لی کار و بازه‌رگانی باش بۆ ئێران بڕه‌خسێنێت. ده‌بێت بۆ هۆکاری سه‌ره‌کی ناکاره‌مه‌یی ئابووری و به‌ڕێوه بردنی وڵات چاره‌یه‌ک بدۆزینه‌وه.
شه‌مخانی هه‌روه‌ها وتی: له،مڕۆدا دژمنانی ئێران له دوای سه‌پاندنی شه‌ڕی ئابوورین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م کاره ئاسایشی خه‌ڵک که‌م بکه‌نه‌وه. به‌رپرسان و که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن تاکوو زیاترین سه‌رمایه‌دانه‌ر له که‌رتی ئابووریدا سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: ڕاستی ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه‌ی ئابووری زۆری بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووریی نییه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت به‌شداری پلانه ئابوورییه‌کان بکرێن. بوونی جیاوازی زۆر له نێوان به‌رپرسان و خه‌ڵکی ئاسایی سه‌رچاوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی و بێ هیوا بوونی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاته.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: ئه‌گه‌ر به‌رپرسان به هۆی ئه‌و پله‌ی هه‌یانه تووشی گه‌نده‌ڵی بن ده‌بێت به تووندی ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه. که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجی ڕێوڕه‌سمه ئیدارییه‌کان و په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی ده‌بێت له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه په‌یڕه‌و بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئابووری پارێزگا سنوورییه‌کان تووشی بازنه‌یه‌کی دواکه‌وتوویی و هه‌ژاریی بووه، کاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌دام خه‌ساری زۆر به‌ر ئه‌م پارێزگایانه که‌وت و دوای شه‌ڕیش گه‌شه‌ی باشیان نه‌کردووه و هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه ده‌بێت که ئاستی ئابووری ئه‌م پارێزگایانه بۆ پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران به‌رز بکه‌ینه‌وه.
شه‌مخانی له کۆتایدا سه‌باره‌ت به ئابووری کوردستان وتی: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ئابووری ئێران به ته‌نیایی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا نییه و هه‌موومان ده‌بێت خۆمان له به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته به به‌رپرس بزانین.
Your Comment