بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، هێزەکانی ستراتیژیکی مووشەکی ئەو وڵاتە لە ساڵی داهاتووی زایینی ١٢ مووشەکی بەژپێو تاقی دەکاتەوە.
ئامانج لە تاقی کردنەوەی ئەو مووشەکانە دڵنیا بوون لە کاری ئەوان ڕاگەیێندراوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، هێزەکانی ستراتیژیکی مووشەکی ئەو وڵاتە لە ئەمساڵدا ٥ مووشەکیان تاقی کردووەتەوە.
هێزەکانی ستراتیژیکی مووشەکی ڕووسیا لە ساڵی ١٩٥٩ پێک هاتووە و لە ئەم ماوەیەدا ٥ هەزار مووشەکیان تاقی کردووەتەوە کە لە نێوان ئەو ٥ هەزار مووشەکەدا ٥٠٠ مووشەک لە کاتی بەڕێوە بردنی مانۆڕە جیاوازەکاندا هاوێژراوە.
Your Comment