بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ههواڵدهریی دۆغان، پێشتر لەیلا زانا بە تۆمەتی بانگەشە و ئەندامبوون لە رێكخراوی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و بەشداریكردن لە رێپێوان و "خۆپیشاندانی نا یاسایی" داواكاری گشتی داوای ۱۰ ساڵ زیندانیكردنی بۆ كردبوو.
بە پاساوی ئەوەی لەیلا زانا لەكاتی رێگریكردن لە خۆپیشاندان و رێپیوانەكانی (پەكەكە و كەجەكە) بەشداربووە و توندوتیژی بەرامبەر هێزە ئەمنییەكانی تورکیا بەكارهێناوە لە دادگای ئامەد دادگایی كرا.
ئەسرا ئوزتورك، دادوەری دادگای ئامەد بڕیاری بێتاوانی لەیلا زانای دەركردووە و رایگەیاندووە "لەیلا زانا توندوتیژی بەرامبەر هێزە ئەمنییەكانی توركیا ئەنجامنەداوە و بۆیە بێتاوان دەناسێنرێت".
Your Comment