ئێران یارمەتی مووشەکی یەمەنی نەداوە

ئەندامی بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەن بە داکۆکی لەوەی کە هیچ چەکێکی ئێرانی لە یەمەندا بوونی نییە، وتی: ئەگەر ئێمە مووشەکگەلی ئێرانیمان پێبایە، شایەدی ڕەوشێکی دیکە و کۆچی بە کۆمەڵ لە شارەکانی عەرەبستان دەبووین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید سادق شەرەفی ئەندامی  بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەن لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تۆمەتەکانی ئەمریکایی هاوپەیوەوند بە پشتگیریی مووشەکی و چەکی سەربازیی ئێران لە هێزە یەمەنییەکان، وتی: پەرەدان بەو پاگەندەیە لە لایەن ئەمریکاییەکان بە جۆرێک پشتگوێ خستنی تەواو پرێنسیپە ئەخلاقییەکانە. لە کاتێکدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێدانی چەکی قەدەغەکراوەی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی داگیرکەرانی سعوودی دەکات و داگیرکەرانی سعوودی بەو چەکانە هێرش دەکەن سەر خەڵکی سڤیل و شارەکان، نەخۆشخانەکان، پرد و مزگەوتەکان بۆردومان دەکەن، هیچکام لە بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ کوژرانی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن بە دەنگ نایەن و ئەو دەستدرێژییە ئیدانە ناکەن.

وتیشی: ئەوە لە خۆیدا دەرخەری هەڵوێستە نائەخلاقییەکانی واشنتۆنە و هێنانە ئارای پرسی پاڵپشتیی مووشەکیی ئێران لە خەڵکی یەمەن هەوڵێکە بۆ داپۆشینی ئەو نائەخلاقییە و بە لارێدا بردنی ڕای گشتیی جیهانی و ناوچەیی.

ئەندامی  بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەن بیری هێنایەوە: ئەمڕۆکە یەمەن بەرەوڕووی هەموجۆرە داگیرکارییەکی سەربازی لە لایەن سعوودییەکان و هاوپەیمانانی دواکەوتوویەتی. هەر بۆیە ئاساییە کە خەڵکی یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکان بەرگری لە خۆی بکات و مافی خۆیەتی کە لە پێناو بەرگری کردنی خۆی لە هەر جێیەک پێی خۆشە چەک بکرێت و ئەو مووشەکانەی ئێستا بە دەستی هێزەکانی یەمەنەوەیە، ماوەیەکی زۆرە کە دابین کراون.

شەرەفی جەختی کرد: ئەوە توانستی ناوخۆپیی یەمەنییەکانە کە توانیویەتی مووشەکگەلی پێشکەوتوو بەرهەم بهێنێت و لەوە بە دواش ڕەوتی پێشکەوتەترکردنی مووشەکەکانمان درێژەی دەبێت، بۆ ئەوەی مووشەکانمان بتوانن ئامانجگەلێکی ترسێنەرتری دوژمنان بپێکن.

ناوبراو هەروەها لە وەڵامی لایەنگرانی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەیی و لەوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە واشنتۆن بۆ تۆمەتبارکردنی ئێران بە پێدانی مووشەکی بە یەمەنییەکان، ڕایگەیاند: ڕژیمی ئالی نەهیان نەک دەوڵەتێکی عەرەبی، بەڵکوو ڕژیمێکی عێبرییە و ئەمڕۆش داکۆکی لە هەڵوێستگەلێک دەکات کە زۆربەی ئەمریکاییەکان لە دژی ئێران دەیڵێن. ئەوان بە سەدان ملیارد دۆلار چەکیان لە بەریتانییەکان، ئەمریکاییەکان و زایۆنیستان کڕیوە و بەو چەکانە خەڵکی بێ تاوان و سڤیلی پێدەکوژن. ئەوان لە یەمەندا تووشی هەڵەی لێکدانەوە هاتوو‌ن و لە کاتێکدا ئێران بە پڕچەککردنی خەڵکی یەمەن تۆمەتبار دەکەن کە لە یەمەندا هیچ چەکێکی ئێرانی بوونی نییە و ئێران هیچکات چەکی بۆ هێزەکانی ئێمە نەناردووە.

ئەو ئەندامەی  بزووتنەوەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر ئێمە مووشەکگەلی ئێرانیمان پێبایە، شایەدی ڕەوشێکی دیکە و کۆچی بە کۆمەڵ لە شارەکانی عەرەبستان دەبووین، ڕاشیگەیاند: ئیماراتییەکان، سعوودییەکان و پاڵپشتانی ئەمریکایی بۆ تۆمەتبارکردنی ئێران لە پێدانی چەک بە هێزەکانی یەمەنی درۆ دەکەن. ئەوان لەو رێگەوە بە دوای ئەوەوەن تا تاوانە جەنگی و دژە مرۆییەکانی خۆیان سەرپۆش بنێنەوە و ئەو جەنایەتانەیان بشارنەوە. هیچ چەکێکی ئێرانی لە یەمەندا بوونی نییە.

شەرەفی جەختی لەوەش کرد: داگیرکەران دەزانن کە ئەمڕۆ ورەیەکی بەرز بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییە سەربازییەکانیان لە یەمەندا لە ئارا دایە. لەوە بەدواش هێرشگەلی مووشەکیی یەمەنییەکان درێژەیان دەبێت. مووشەکەکان لەو بەدواش بە دەسەڵاتێکی زیاتر دەتەقێندرێنەوە و تەنانەت ڕەنگە شوێنی نیشتەجێتیی شازادەکان لە ئیمارات و عەرەبستانیشمان کردە ئامانج.

News Code 15274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =