به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وریا وسوقی، شاره‌وانی بانه له میانه‌ی به‌شداری کردن له فستیڤاڵی چیرۆک نووسی بانه وتی: دووهه‌مین خولی فستیڤاڵی خه‌ڵاتی کتێبی دوکتور ئیبراهیم یونسی له ساڵی ۱۳۹۷ی هه‌تاوی به‌ڕێوه ده‌چێت، بانه به‌رده‌وام پشتیوانی هونه‌ر بووه.
ئه‌و زیادی کرد: به‌رپرسان ده‌بێت به‌ستێنه‌کان بۆ چالاکی باشتری هونه‌رمه‌ندان ئاماده بکه‌ن و له‌م نێوانه‌دا په‌ردوه‌رده ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگ و ههونهری کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌یه.
شاره‌وانی بانه زیادی کرد: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فستیڤاڵی چیرۆکی بانه ئه‌وه‌یه که کاری تایبه‌ت به چیرۆک ده‌کات و خۆی له بابه‌تی دیکه سه‌رقاڵ ناکات هه‌ر بۆیه توانیانه به سه‌رکه‌وتووی ۱۱ خولی ئه‌م فستیڤاڵه به‌ڕێوه ببه‌ن.
وسوقی هه‌روه‌ها وتی: ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین که به‌رپرسانی وڵات پشتیوانی باش و تایبه‌ت له چینی فه‌رهه‌نگی شاری بانه بکه‌ن چون توان و لێهاتووی ئهدبهی و فه‌رهه‌نگی باش له بانه‌دا هه‌یه.
شایانی باسه که ۱۱مین خولی فستیڤاڵی چیرۆکی بانه ڕۆژی سی شه‌مه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێ کرد و ڕۆژی پێنج شه‌مه کۆتایی پێهات.
Your Comment