به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی عه‌مار حه‌کیم ڕایگه‌یاند: ئێمه سپاسی زۆری فتوا مێژووییه‌کی ئایه‌توڵا سیستانی بۆ دروست کردنی حه‌شدی شه‌عبی له دژی داعش ده‌که‌ین که بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی عێراق له به‌رانبەر تیرۆریسته‌کانی داعش.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه: هه‌ر به‌م بۆنه و دوای پیرۆزبایی کردنی سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕی دژ به داعش ڕایده‌گه‌یه‌نین که چه‌ک ته‌نیا ده‌بێت به ده‌ست ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بێت چون ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق.
ئه‌م ڕه‌وته‌ی حه‌کیم زیادی کردووه: ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌که‌ین که له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرن و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر داعش بۆ کاری سیاسی به کار نه‌هێنن. داواش ده‌که‌ین که ده‌وڵه‌ت هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له خۆی بگرێت و ببنه هێزێکی نیشتمانی و سه‌ربازی فه‌رمی عێراق.
له کۆتایدا ڕه‌وتی حیکمه‌ت سپاسی یارمه‌تییه‌کانی ئێران له شه‌ڕی دژ به داعشی کردووه و ڕێزی له یارمه‌تییه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش و ڕووسیاش گرتووه و داوای کردووه که هه‌رچی زووتره ئاواره‌کان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
Your Comment