به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سکای نیوزی عه‌ره‌بی، عه‌ره‌بستان دوای لێدوانه‌کانی نیکی هه‌یلی پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران هێزه‌کانی ئه‌نساروڵا له یه‌مه‌ن پڕ چه‌ک ده‌کات، به تایبه‌ت به مووشه‌کی باڵستیک.
عه‌ره‌بستان هه‌روه‌ها داوای کرد که بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی ئێران جێبه‌جێ بکرێت.
عه‌ره‌بستان که ماوه‌ی ۲ ساڵه یه‌مه‌نی گه‌ماڕۆی سهوربازی داوه، پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران هێزه‌کانی ئه‌نساروڵا له یه‌مه‌ن پڕچه‌ک ده‌کات. ڕیاز هه‌روه‌ها ڕایه‌گه‌یاند که له هه‌نگاوی واشنتۆن به مه‌به‌ستی ئیدانه کردنی ئێران پشتیوانی ده‌کات.
نیکی هه‌یلی له میانه‌ی لێدوانێک و چه‌ند وێنه‌یه‌ک که هاوشێوه‌ی کاره‌کانی بنیامین نتانیاهۆ بوو، پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران حزبوڵا و حوسییه‌کان پڕچه‌ک ده‌کات. سعوودیه‌ش هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران پشتیوانی له‌و چه‌کدارانه ده‌کات که کاری تیرۆریستی ده‌که‌ن.
ڕیازی ئێرانی به پێشێل کردنی بڕیارنامه‌کانی ژماره ۱۵۵۹ و ۱۷۰۱ و ۲۲۳۱ و ۲۲۱۶ تاوانبار کرد، ئه‌م بڕیارنامانه له دژی سیستمی مووشه‌کی و پڕچه‌ک کردنی گرووپه چه‌کداره‌کان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگیان له سه‌ر دراوه.
عه‌ربستان داوای کرد که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌رچی زووتره له دژی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێران کارێک بکات.
شایانی باسه که عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی ماوه‌ی دوو ساڵه که هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر یه‌مه‌ن و ئه‌م وڵاته‌یان گه‌ماڕۆی ئابووری و سه‌ربازی داوه. دوێنێ نیکی هه‌یلی چه‌ند پارچه ئاسه‌واری مووشه‌کێکی نمایش دا و پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران ڕێککه‌وتن نامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشێل کردووه.
Your Comment