بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی یازدەیەمین خولی فستیڤاڵی چیرۆکی بانە شەوی پێنجشەممە بە ئامادە بوونی بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان و فەرمانداری بانە و کۆمەڵێک لە بەرپرسان و هونەرمەندان لە تەواوی شوێنەکانی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.
بە دەنگی داوه‌ران براوەی بەشی منداڵان و وتارە فارسی و کوردییەکان و چیرۆکی کوردی و فارسی ناسێندران و خەڵات کران.
به ده‌نگی لیژنه‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵه‌که له به‌شی منداڵان، هه‌ستی یوسفی نووسه‌ری چیرۆکی "خه ونی شوکولات" له بانه، ڤیانا قزڵجی نووسه‌ری چیرۆکی سه‌فه‌ری خه‌ونی له بۆکان، ئاڵا ڕه‌زایی نووسه‌ری سه‌فه‌ر بۆ کوێستانیتاریک له بۆکان، زه‌هرا گوڵچین نووسه‌ری چیرۆکی دهسهل خودا له هه‌رسینی کرماشان، شه‌هرزاد له‌عل به‌زری نووسه‌ری چیرۆکی پارووه ئاسنه‌کان له مه‌شهه‌د و ئاریا عه‌جه‌می نووسه‌ری چیرۆکی ته‌نیا به‌جێماو، خه‌ڵات کران.
له به‌شی وتاری فارسی‌دا محه‌مه‌د ڕه‌زا که‌لهوڕ و جه‌میله موعه‌زه‌می و له به‌شی کوریدا عومه‌ر محه‌مه‌دی و مسته‌فا ئیلخانیز اده ڕێزیان لێ‌گیرا.
له به‌شی چیرۆکی فارسی‌دا ئه‌فرا سورنایه نووسه‌ری چیرۆکی فارمالاها، غه‌فوور پیرزاد، نووسه‌ری چیرۆکی خه‌ساو، مسته‌فا میرزایی نووسه‌ری چیرۆکی به به‌فره‌وه ده‌لکێت، نادر ساعی‌وه‌ر و سروه مه‌جیدی خه‌ڵاتیان وه‌رگرت.
له به‌شی کوردیش‌دا کاوه عه‌زیه‌ت خوا نووسه‌ری ماسی سپی چاوه‌ڕه‌ش، سادق خالدی نووسه‌ری دوا سه‌مای ژنڕاڵ، کیۆمهرز به‌له‌ده نووسه‌ری چیرۆکی زهویبهش وهگورز، به‌هاره ئه‌رشه‌د ڕیاحی نووسه‌ری "ڤیلای فرۆشی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م" خه‌ڵات کران.
بەڕێوەبەری یازدەیەمین فستیڤاڵی چیرۆکی بانەش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ئەم خولە لە فستیڤاڵه‌که بە ناولێاننی شەقامێک بە ناوی چیرۆکەوە دەستی بە کار کرد و ئەمە دەتوانێت ژێرخانی ڕەوانی کۆمەڵگا بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەڕێوە بردنی ئاوەها ڕووداوێکی فەرهەنگی بێت.
یازدەیەمین فستیڤاڵی چیرۆکی بانە لە ڕۆژی سێشەممە و بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی بەناوبانگی ئەو بوارە لە دوو بەشی و کوردی و فارسی دەستی پێ‌کرد و ڕۆژی پێنجشەممەش بە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی کۆتایی، کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
Your Comment